لە کۆمەڵگەی قوشتەپە کەسێک برایەکی و زڕ دایکی دەکوژێت
لە راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، "پاش ئاگاداركردنەوەیان لە روودانی شەڕێك لەنێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگەی قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستمان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و دوای شەش كاژێر و لە كاژێر 04:00ی بەیانی، تۆمەتبارێكمان بەناوی (ع. ج. ي) دەستگیركرد".
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، شەڕەکە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و تۆمەتبار هەڵساوە بە كوشتنی برا و زڕ دایكی خۆی؛ ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەندكرا و درایە دادگا.
رووداو
