لە دەڤەری سۆران 13 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە دەڤەری سۆران 13 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ 13 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری سۆران تۆمار کراون.

راشیگەیاند، لەو تووشبووانە، حەوت تووشبوو دانیشتووی قەزای رواندزن و شەشی دیکەش دانیشووی سۆرانن.
قایمقامی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پشکنین بۆ 100 کەس کراوە و لەمەودوا ئاماری تووشبووان لە سنوورەکە رۆژانە رادەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا ژمارەی تووشبووانی دەڤەری سۆران گەیشتووەتە 46 کەس.








K24
Top