هەواڵێکی خۆش لە سلێمانیەوە
ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێ کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ئەمەش جیاوازی زۆرە لە رۆژانی رابردوو.
داواش لە هاووڵاتیان دەکات زیاتر خۆیان بپارێزن تاوەکو ئامارەکان باشتر ببن.
دەقی پەیامەکەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی:
سوپاس بۆ خوای پەروەردگار تا دێت ئامارەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبنەوە.
ئەمرۆ لە سلێمانی سێ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان دەستداوە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست تکایە بە خۆپارێزییەکانتان ئاگاداری ئازیزانتان بن با تایبەت ئەوانەی تەمەنیان هەیە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
لە بیرتان بێت خۆپارێزییەکانتان ئامارەکانی مردن کەمتر دەکاتەوە
K24
