کەلار.. ژمارەیەک شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا داخران
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕایگەیاند: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بە شەو بە ڕۆژ بەردەوامن لە سەردان و پشکنین و پێدانی رێنمایی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کاسبکاران، لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ لەناو بازاڕی شاری کەلاردا سەردان و پشکنینیان بۆ ٤٧ شوێنکار کردووە و لەو ژمارەیەش بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠ شوێنکاریان داخستووە".
گوتیشی: "داواکارین لە هاووڵاتیان و کاسبکاران پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپێناو سەلامەتیی هەموولایەکدا بن و بەپێچەوانەوە شوێنکارەکانیان دادەخرێت".
ئاماژەی بەوەش دا: "لە ماوەی یەک هەفتەدا٢٠٠ شوێنکار بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەلار داخراون".
باسنیوز
