دوای پێنج رۆژ تەرمی گەنجێک لەزێی کەڵەک دۆزرایەوە
سەعات١٢:٢٥ خولەکی نیوەرۆی ئەمرۆ دوای ئەوەی ئاراستەی ئاوی زێی گەورە لادرا، توانرا دوای ٥ رۆژ تەرمی گەنجێک بەناوی کەریم خان ئیبراهیم بدۆزرێتەوە.
ھەر بەپێی زانیاریەکان کە لە کەسی نزیکی ئەو گەنجەوە دەستی کەوتووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کرا بۆ ئەوەی ھۆکاری راستیی خنکانی بزانرێت.
پێنج رۆژ پێش ئێستا لە کاتی مەلەکردن گەنجێک بە ناوی کەریم خان ئیبراھیم خەڵکی گوندی "وسورمیان" خنکا و لە ماوەی شەش مانگدا ئەوە١٤مین کەسە لە زێێ گەورە دەخنکێت.
باسنيوز
