ڕانیە.. تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە "دوای داخڵبون و مانەوەی بۆماوەی ۹ڕۆژ لەسەنتەری نەخۆشیە گوازراوەکانی ڕانیە،ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2ـ7ـ2020 ئافرەتێکی تەمەن63 ساڵ دانیشتووی شاری ڕانیە کۆچی دوایی کرد".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە نەخۆشەکە،نەخۆشی تری درێژخایەنی هەبووە و ماوەی ۹ڕۆژ لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ڕانیە داخڵکراوە و لەژێر چاودێری وردی پزشکیدابووە".
تاوەکو ئێستا هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری دەڤەری ڕاپەرین گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
