لە كەركووك نووسەر و ئەدیبێكی دیاری كورد بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2020، حوسێن عومەر بەرزنجی كە یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی كورد و شاعیر و گوتاربێژیش بووە، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
لەمبارەوە ستار جەباری، نووسەر و ئەندامی لقی كەركووكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ڕایگەیاند: "بەداخەوە كەركووك بەهۆی كۆرۆناوە كەسایەتییەكی گەورەی لەدەست دا كە ئەویش مامۆستا "حوسێن عومەر بەرزنجی"یە كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی كەركووك بووە و جگە لەوەی نووسەر بووە شاعیر و كەسایەتییەكی ئایینیی كوردیش بووە لە كەركووك".
گوتیشی: "مامۆستا حوسێن عومەر بەرزنجی، نەوەی شێخ محیەدینی كەركووكە و پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، یەكیتیی نووسەرانی كورد وەك نووسەر و شاعیرێكی دیاری شاری كەركووك لە پای ئەو خزمەتەی كە بۆ ئەدبیاتی كوردی كردوویەتی کۆڕی رێزلێنانیشیان بۆ ساز کرد".
لە شاری كەركووك لەو كاتەوەی كە پەتای كۆرۆنا بڵاو بووەتەوە، تا ئێستا 63 كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
