ڕاپەڕین.. لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

ڕاپەڕین.. لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی چوارقورنە لە دەڤەری راپەڕین کەسێك گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


شۆڕش ئیسماعیل ، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە چوارقوڕنە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا وەرگەڕاو بەو هۆیەوە کەسێك بە ناوی ( م، م ، ا ) لە ڕەگەزی نێر تەمەن 16 ساڵ دانیشتووی گەڕەکی کوردستان لە ناحیەی چوارقوڕنە، گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بەناوی ( ب، هـ ، ب ) تەمەن 16 ساڵ دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە بریندار بوو".

ڕاشیگەیاند: "دوای چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە و تەرمی گەنجەکەی تریش دوای پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".


گوتیشی: "پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بە پێی ماددەی 23 لە یاسای هاتوچۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".












باسنیوز



Top