تۆمەتباری ڕووداوى كوشتنى دووكانداره‌كه‌ى بازاڕى كه‌لار دانى به تاوانه‌كه‌یدا نا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 30/6/2020، بە تۆمەتی کوشتی دووکاندارەکەی بازاڕی کەلار، بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد و دەستیان بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "بەئامادەبوونی دادوەر، لێکۆڵینەوە لەگه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه بەردەوام بوو تاوەکوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانی بە تاوانەکەدا نا کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە بەوهۆیەوە ئەم تاوانەی ئەنجام داوە".
پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، هەر بە ئامادەبوونی دادوەر کەشفی دەلالەی بۆ کراوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی یاساى 406 بەند کراوە".
باسنيوز
