حكومه‌تی هه‌رێم ورده‌كاری یاسای چاكسازی بڵاوكرده‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چوار گرافیكدا ورده‌كاری یاسای چاكسازی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و یاسایه بریتیه له‌یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020 و له به‌رنامه‌ی سێ هێزه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه كراوه.
له رێگه‌ی یاسای چاكسازیه‌وه دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت و خه‌رجی كه‌مده‌كاته‌وه و داهات زیاد ده‌كات
ئاماژەی بەوەشکردوە، له رێگه‌ی یاسای چاكسازیه‌وه دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت و خه‌رجی كه‌مده‌كاته‌وه و داهات زیاد ده‌كات، گه‌نده‌ڵی و سود وه‌رگرتنی ناڕه‌وا له بودجه‌ی گشتی، له نمونه‌ی دو موچه‌یی و زیاتر ناهێڵێت.
داهاتی گشتی ده‌درێته ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن، ئه‌وانه‌ی به‌كرده‌یی له راژه‌دان
حكومه‌تی هه‌رێم باسی له سوده‌كانی چاكسازیش كردوه و رایگه‌یاندوه، داهاتی گشتی ده‌درێته ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن، ئه‌وانه‌ی به‌كرده‌یی له راژه‌دان، ره‌نج ده‌ده‌ن و ماندو ده‌بن، له‌نێوان ئه‌وانه‌شدا كه داهاتی گشتی ده‌یانگرێته‌وه، دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێنێت و به‌فیڕۆدان ناهێڵێت.
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌موز واته له‌ئه‌مڕۆ 1ی ته‌موزی 2020ه‌وه، یاساكه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
خەندان-
