دوو کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان24 ى ئاشکرا کرد، به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ، ئافره‌تێكى دیكه كه ته‌مه‌نى 98 ساڵ کە خەڵکی پێنجوێن بوو، دواى تووشبوونى به كۆرۆنا و چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا.
لە لایەکی دیکەوە، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، گیان لەدەستدانی کوڕێکی تەمەن 34 ساڵی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
به‌مه‌به‌ش كۆى گشتى حاڵه‌ته‌كانى گیانلەدەسدان له سنوورى سلێمانى گه‌یشته 179 كه‌س.
K24
