پەرلەمانی كوردستان سێ لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێک ھێنا
نزار مەلا غەفار ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی پەرلەمان رایگەیاند لەسەر فەرمانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەمڕۆ لیژنەی ناوخۆ و پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبووینەوە، تاوتوێی دۆخی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
گوتیشی سێ لیژنەیان پێک ھێناوە، ناوی ئەندامانی لیژنەکان تەواو بووە، ئەم لیژنانە بە سەردانی مەیدانی دەچنە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان، لێکۆڵێنەوە لە ھێرشەکانی سوپای تورکیا و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکەن، راپۆرتێک ئامادە دەکەن بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
گوتیشی دوای ئامادەکردنی راپۆرتەکە و رادەستکردنی بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، پەرلەمان لەسەر دۆخی ناوچە سنوورییەکان کۆدەبێتەوە، بریار و راسپاردەی خۆی لەسەر ھێرشەکانی تورکیا و تۆپبارانی تۆپخانەکانی ئێران دەدات.
باسنیوز
