ماوەی شەش ڕۆژە دارستانەکانی پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووتێن
لەمبارەوە فەرەیدوون یاوەری، بەڕیوەێەری گشتیی پاراستنی ژینگە و دارستانی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ سێشەممە 2020.6.30 بە ماڵپەڕی "ئیلنا"ی ڕاگەیاندووە ماوەی شەش ڕۆژی بەردەوامە ناوچەیەکی فراوانی دارستانی سروشتی و ژینگەی شاری پاوە دەسووتێت و هەتا ئێستا 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاون".
لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە دارستانە بەڕووەکانی ناوچەی "بووزین و مەرخێل" لە سنووری پاوە دەسووتێن و دوو ڕۆژ لەمەوبەر سێ کەس لە ئەندام،انی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی "ژیوا"ی پاوە لە نەبوونی تیمی ئاگرکوژێنەوەی حکوومەت کە بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە چوونە ئەو ناوچەیە، گیانیان لەدەست داوە.
ئەو سێ ژینگەپارێزەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەناوکانی "موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی" لە کاتی کوژراندنەوەی ئاگردا لە ناوچەی کوێستانی و پارێزراوی "بووزین و مەرخیل" گیانیان لەدەست داوە و ئەم رووداوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی هەورامان و پاوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.
باسنيوز
