تەندروستیی هەولێر: 112 تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە

تەندروستیی هەولێر: 112 تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە ١١٢ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاک بوونەتەوە و تەندروستییان جێگیرە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی د. دلۆڤان محەمەددا هاتووە: "ئەو 112 کەسە پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە هەتا ئێستا بەگشتی 828 کەس لە هەولێر چاک بوونەتەوە.



دەقی ڕاگەیەندراوە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر



هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە (۸۲۸) کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمد فاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۳٠ی حوزیرانی ۲٠۲٠











باسنيوز



Top