لە سبەیەوە پەرلەمانتاران دەتوانن بە پڕكردنەوەی فۆڕمێك خانەنشینیی پەرلەمان ڕەت بكەنەوە
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند، سبەی چوارشەممە ١ی ٧ی ٢٠٢٠، پڕکردنەوەی فۆرمی رەتکردنەوەی خانشینیی پەرلەمانتاران دەست پێدەكات و بۆ ماوەی ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشی كردەوە: ”پڕكردنەوەی فۆرمەکە ئارەزومەندانەیە، پەرلەمانتارانی ئەم خولە و خولەکانی پێشووتریش دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە“. گوتیشی: ”بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، دەبێت بچنە دیوان و بەشی یاسایی پەرلەمان، فۆرمەکە لەوێ پڕ بکەنەوە“.
باسنيوز
