فڕۆکەکانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی زاخۆ دەکات
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئەمڕۆ جارێكی دیكه بۆردومانی سنوری قه‌زای زاخۆی ده‌ستپێكرد، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سه‌ربازانی توركیا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زای زاخۆ به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بۆردومانی چیای شاقۆڵێیان كرد كه ده‌كه‌وێته سنوری ده‌ركار، به‌رامبه‌ر شاخی خامتره له‌نێوان گونده‌كانی شه‌رانشی و بۆسه‌ڵێ.
ماره‌یه‌كی زۆر گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌سنوری چیای شاقۆڵێ بونیان هه‌یه
ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌سنوری چیای شاقۆڵێ بونیان هه‌یه، له‌دوێنێشه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌نێوان هه‌ردولا بونی هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی لەوەشکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی تێدایه چۆڵكراون، تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراوه.
خەندان-
