ڕێژەی لێبڕینی مووچەی وەزارەتێک دیاری کرا
نووسراوەکە کە بۆ دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شارەوانی و شارەوانییەکانی پارێزگاکان هەرێمی کوردستان نێردراوە ئەوە خراوەتە ڕوو، کە دەبێ ڕێژەی لێبڕینی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست بە ڕێژەی 21%ی کۆی مووچه بێ.
جەخت لهوهش کراوەتەوە ئەوەی مووچەی 300 هەزار دینار بێ، مووچهكهى نابڕدرێت، وەزارەتی شارەوانی دووپاتی کردووهتەوە مووچەی پلەباڵا و تایبەتەکان 50% دەبڕدرێ.
باسنیوز
