٢٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاک بوونەوە
لە راگەیەندراوکەدا هاتووە "هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۷) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".
ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە کۆی گشتی ئەو تووشبووانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر چاک بوونەتەوە گەیشتە (۷۱٦) کەس.
باسنيوز
