لە خانەقین ئافرەتێك بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

لە خانەقین ئافرەتێك بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە هاوڵاتییەكی دانیشتووی شاری خانەقین، لە نەخۆشخانەیەکی شاری باقووبە بە پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەست داوە.

لەمبارەوە دكتۆر ئازاد محەمەد دەلۆیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین، رايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 28/6/2020، ئافرەتێكی تەمەن 49 ساڵی خەڵكی شاری خانەقین و لە شاری باقووبە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە."

گوتیشی: "ئەو ئافرەتە پاش تێكچوونی دۆخی تەندروستیی رەوانەی شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە كرابوو."

بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست بۆ تووشبوانی پەتای كۆرنا لە شاری خانەقین، بەشێك لە تووشبوان بەو پەتایە لە خانەقینەوە رەوانەی باقووبە دەكرێن."











باسنيوز



Top