لە هه‌ڵه‌بجه یادی شەهیدانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت بەرز ڕاگیرا
فه‌رهاد قادر، جێگری سه‌رۆكی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 28|6|2020 له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، ڕێوڕه‌سمێكمان به بۆنه‌ی33یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساز كرد و تێیدا په‌یامی هاوخه‌میمان بۆ شاری سه‌رده‌شت و كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت ده‌ربڕی".
گوتیشی: "ساڵانی پێشتر توانیومانه وه‌ك شاندی هه‌ڵه‌بجه بڕۆینه سه‌رده‌شت و له‌گه‌ڵیان به‌شداری ڕێوڕسمه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆرۆنا، ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی و داخستنی مه‌رز نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵیان به‌شدار ببن".
ڕێکەوتی7ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی هەتاوی (27|6|1987)، له‌لایه‌ن ڕیژێمی به‌عسه‌وه، شاری سه‌رده‌شت لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كیمیاباران كرا و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی (110) هاووڵاتیی سڤیلی ئه‌و شاره شه‌هید بوون و هەشت هه‌زاری دیكه‌ش بریندرا بوون كه هه‌تا ئێستاش له ئازار و خه‌مدان و بەشێک لە بریندارەکان بەدەم ئەو ئازارەوە دەناڵێنن.
باسنيوز
