گه‌رمیان؛ 60 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا كۆده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕی 30 ملیۆن دیناری وه‌ك بودجه‌ی سه‌ره‌تایی دابینكرد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه له‌لایه‌ن د. سه‌ركه‌وت داود ئاماده‌كراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، به‌شێك له سه‌رمایه‌داران و بازرگانانی كه‌لار 30 ملیۆن دیناری دیكه‌یان كۆكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی بخرێته خزمه‌ت ئه‌و پرۆژه‌یه.
دڵنیایین به‌پشتیوانی خوا و هه‌مولایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا سه‌رده‌كه‌وین
ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاندوه، دڵخۆشین كه ناوچه‌كه‌مان خه‌ڵكی له‌و شێوه‌یه‌ی تێدایه، وره و متمانه‌مان ئه‌ستوره به‌و جوامێری و پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تییه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان، دڵنیایین به‌پشتیوانی خوا و هه‌مولایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا سه‌رده‌كه‌وین.
پرۆژه‌كه‌ی د. سه‌ركه‌وت داود خۆی په‌یوه‌سته به ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كه
پێشتریش ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاندبو، پرۆژه‌كه‌ی د. سه‌ركه‌وت داود خۆی په‌یوه‌سته به ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كه و دانانی پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی پێویست و كارگوزار و دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا.
خەندان
