سەرۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌ی لیوا خدر حوسێن سورچی دەکات

سەرۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌ی لیوا خدر حوسێن سورچی دەکات
سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كات.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر لیوا خدر حوسێن سورچیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو لیوا خدر حوسێن سورچی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٢٧ـی ٦ـی ٢٠٢٠










باسنيوز



Top