ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاندبوو كە هیچ هۆكارێك نییە بۆ راگرتنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و پێویستە كۆبوونەوەكان دەست پێ بكەنەوە.
لە بانگهێشتنامەیەكیشدا ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كردووە، كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان.
چاوەڕوان دەكرێت لە دانیشتنەكەدا خولی بەهارەی پەرلەمانی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە و پێشنیازە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی پڕۆژە و پێشنیازی یاسا درێژ بكرێتەوە.
باسنیوز
