ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌درێت له قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێره وه
له‌باره‌ى داخستنى سه‌رجه‌م شوێنه‌كان له كاتژمێر 8ى شه‌وه‌وه بۆ 5ى به‌یانى، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "له كاتژمێر 8ى شه‌وه‌وه تا 5ى به‌یانى، سه‌رجه‌م شوێنه‌كان له هه‌ولێر داده‌خرێن، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نابێت".
ڕۆژى پێنجشه‌ممه 25/6/2020، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، له یه‌كێك له بڕیاره‌كان باس له‌وه كرابوو، لە ڕۆژی شەممە 27/6/2020 تاوەکوو 3/7/2020، لە دوای کاتژمێر 8ی شەو بۆ 5ی بەیانی، سەرجەم دووکان، بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کرابوونەوە، دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان، ئه‌م بڕیاره‌ش لاى به‌شێك له هاووڵاتییان ڕوون نه‌بوو و پێیان وابوو له كاتژمێر 8ى شه‌وه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌بێت، به‌ڵام قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئه‌وه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه: "له كاتژمێر 8ى شه‌و تا 5ى به‌یانى، ته‌نیا شوێنه‌كان داده‌خرێن".
باسنيوز
