کۆیە.. کەسێک لە زێی بچووک خنکا

کۆیە.. کەسێک لە زێی بچووک خنکا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتیەک لە گوندی (بۆگد) ی سنووری کۆیە لە نێو ئاوی زێی بچوک خنکاوە.

هاوکار عەلی، گوتەبێژی نەخۆشخانەی گشتی کۆیە، ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتیەک بە ناوی (ع، ح، ع) لە ڕەگەزی نێر، تەمەن 45 ساڵ، پیشەی شوان، گەیشتە نەخۆشخانەی گشتیی کۆیە کە لە نێو ئاوی زێی بچوک لە گوندی (بۆگد) ی سنووری کۆیە خنکاوە".


ڕاشیگەیاند: "ئێستا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادوەری کۆیە لە ژێر لێکۆڵینەوە و پشکنین دایە و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".


گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو باری دەروونی جێگیر نەبووە و لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە".












باسنیوز



Top