سەیرانگەیەکی شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا

سەیرانگەیەکی شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کرا
کەمێک پێش ئێستا سەیرانگەی کونە ماسی لە شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە بۆردومان کرا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کادیری پەکەکە و چەند هاووڵاتییەکی سڤیل بوونە قوربانی.

کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوبەرى، شارەدێی گاپیڵۆن ڕايگەیاند:" کەمێک پیش ئێستا لەلایەن فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانەوە، سەیرانگەى کونەماسی لە سلێمانی بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانى لێ کەوتووەتەوە".

ئاماژەى بەوەشکرد: "بەهۆى بۆردوومانەوەکەوە ژمارەیەک کادیرى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکى سڤیل بوونەتە قوربانى".

بەپێی زانیاریەکان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان کە چەند کادیرێکى پەکەکەى تێدابووە لەسەر پردى سەیرانگاى کونەماسی وەستاوە، لەلایەن فڕۆکەیەکى بێ فرۆکەوانەوە کراوتە ئامانج تاوەکو ئێستا سێ کادیرى پەکەکە بوونەتە قوربانى.













باسنيوز



Top