سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/6/2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جومعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستە ڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و برەودانی كولتووریی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.





باسنیوز
Top