عه‌لى ته‌ته‌ر به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ بووه‌ پارێزگارى دهۆك

عه‌لى ته‌ته‌ر به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ بووه‌ پارێزگارى دهۆك
ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆک یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمیی خۆى لە ساڵی 2020 ئه‌نجام دا و تێیدا دەنگدان لەسەر پارێزگاری نوێی دهۆک كرا.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/6/2020، ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆک یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمیی خۆى لە ساڵی 2020 ئه‌نجام دا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ د. عەلی تەتەر نێروەیی بووه‌ پارێزگارى دهۆك.



هاوکات لە پرۆسەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی پارێزگای دهۆکدا، بڕیارە هەندێک بەڕێوەبه‌ری گشتی، قایقمام و بەڕێوەبەری قەزا و ناحیەکانیش بەم نزیکانە بگۆڕدرێن.



ئیدریس هەرکی ڕاگەیاندبوو کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی دهۆکدا، د. عەلی تەتەر وەک تاقە کاندیدی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک کاندیدا کراوە و لایەنەکانی دیکە کاندیدیان نەبووە.



















باسنیوز
Top