له سنوورى سلێمانى دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/6/2020، قایمقامیه‌تى قه‌زاى سه‌یدسادق ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه: "دوو تووشبووی دیكه‌ى کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا، که ژنێکی ته‌مه‌ن 52 ساڵى و دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادق و پیاوێکی ته‌مه‌ن 55 ساڵى دانیشتووی ناحیه‌ی (سروچک)ی سه‌ر به قه‌زاى سه‌یدسادق بوون، پاش داخڵبوونیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئه‌مه حهوتهمین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه له قه‌زای سه‌یدسادق"
باسنيوز
