پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و ئه‌و دو هاوسه‌ره‌ی دزییان له ئافره‌تێك كردبو، ده‌ستگیركران
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری هاوڵاتییه‌ك سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كرد، كه بڕێك پاره‌یان لێ دزیوه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تباره‌كان بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیر بكرێن، كه ژن و مێردێك بون.
هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه، تۆمه‌تباران به ناوه‌كانی (ا.ش.ع) و (ف.ك.ح)، دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا، بۆیه پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرده‌وه و هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌پێی مادده (446) له یاسای سزادان، به‌ند كراون و ڕوبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه.
