تەندروستیی كەركووك: دۆخی تووشبوونی خەڵک بە کۆرۆنا مەترسیدارە
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/6/2020، د. مونزیر نوعمان، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەكان لە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "ئەگەر تا چەند رۆژێكی دیکە بەم شێوەیەی ئێستا توشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك تۆمار بكرێت، ئەوا ئیتر ناتوانرێ پێشوازی لە تووشبوان بكرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد: "چونكە هەموو ئەو نەخۆشخانانەی كە لە كەركووك هەن، 1000 قەرەوێڵەیە، واتە ئەگەر هەموو نەخۆشخانەكانیش پێشوازی لە تووشبوانی كۆرۆنا بكەن بەشی ئەو رێژەیە دەكات. تا ئێستاش 800 كەس لە كەركووك تووشی ئەو پەتایە بوونە، بۆیە دۆخەكە مەترسیدارە و دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بن.
گوتیشی، تەنیا دوێنێ سێشەممە 23/6/2020، 50 كەس لە كەركووك تووشی كۆرۆنا بوون و چوار كەسیش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لە دەست داوە.
باسنيوز
