ئاراس حه‌مه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له شاری هه‌ڵه‌بجه ڕايگه‌یاند: "ڕۆژانه پشكنینمان له هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتووه و هه‌تا دوێنێش پشكنین كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی خوێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا له سه‌نته‌ری پشكنینی هه‌ڵه‌بجه مه‌واد نه‌ماوه و مه‌وادمان ده‌ست ناكه‌وێت، كه پشكنینه‌كانی پێ بكه‌ین، بۆیه له ئه‌مڕۆوه، به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و مه‌واده‌ی كه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێ دیاری ده‌كرێت له سه‌نته‌ری پشكنینی هه‌ڵه‌بجه، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگیراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا گوتیشی: "هه‌رچه‌ند له‌ڕووی بودجه‌وه تواناكانمان سنوورداره، به‌ڵام مه‌واده‌كه ده‌ست ناكه‌وێت له شوێنه‌كان هه‌تا بیهێنین و دوای بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵمان داوه له‌ڕێگه‌ی حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانه‌وه ئه‌و مه‌واده دابین بكرێت، ره‌نگه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته یان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووەوە ده‌ست به پشكنین كردن بكرێته‌وه".
باسنيوز