نووسینگەى رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە بەیاننامەیەک چەند روونکردنەوەیەکی خستەروو، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە رێکەوتی ٢٢/٦/٢٠٢٠ لیژنەى پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لەژێر ناوی ’’داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان داوای داخرانی کەناڵی ئێن ئار تی دەکات’’. بەیاننامەکە داوای ڕەتکردنەوەى داواکاری پێشنیارکراوەکەى داواکاری گشتی دەکات بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. نوێنەری لیژنە ناوبراوەکە داواکاریەک ئاراستەى نووسینگەى رێکخەری ڕاسپاردە نێودەولەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەوەى روونکردنەوە بدرێت سەبارەت بەم بابەتە.
داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودیری دەسەڵاتی دادوەری هەلدەستیت بە چاودێریکردنی ڕەوایی یاسا و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەدواداچوونی پەیڕەوکردنی یاسا، و هەروەها بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو پێشێلکاریانەى کە دەزگای حکومی وناحکومییەکان تێبینیان لەسەرە. لێرەدا داواکاری گشتی داوایەکی ئاراستەى وەزارەتی رۆشنبیری کردووتەوە لەسەر بنەمای یاسایی و ئیداری سەبارەت بە ئادائی کەناڵی میدیایی ئێن ئار تی لەرووی پیشەییەوە. داواکە لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرایتەوە و دووریشە لە مەرامی سیاسی، بە پێچەوانەوە ئەم داواکاریە لەسەر بنەمای تەندروستی گشتی بووە و پاراستنی ژیانی هاولاتیان.
لەچەند مانگی رابردوودا، کەناڵی ئێن ئار تی لە کەمپەینێک بڵاویکردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ مەترسییەکی نیە لەسەر هەرێمی کوردستان. لەم بارەدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری چەند ئاگاداریەکی ئاراستەى کەناڵەکە کردووە کە ئەم تومەتانە ڕابگیرن سەبارەت بەوەى کە ڤایرۆسەکە بوونی نیە لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر نە ژیانی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسی. دوا ئاگاداری کە ئاراستەى کەناڵەکە کراوە لە رێکەوتی ٣/٦/٢٠٢٠ بوو. کە تیدا ئاماژە بەو دۆخە مەترسیدارەی هەرێمی کوردستانی تێدایە کراوە، وئاماژە بە رێکارەکانی خوپارێزی لە کۆرۆنا دەکات. کەچی لە نامەى ئاگادارکردنەکە هاتبوو کە کەناڵی ئێن ئار تی هیچ پابەندنیە بەم رێکارانەى کە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەریکردبوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان باوەڕی بە ئازادی ڕادەربڕین هەیە، وبە یەکێک لە بنەما سىەرەکیەکانی یەکگرتنی سیستەمی دیموکراتی دەزانێت. داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم لەکاتی ئێستا هەڵسەنگاندنی بابەتەکە دەکەن و یەکێک لە پێشنیارەکان ئەوە کە رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بە ڕاوێژ لەگەل سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و دەسەڵاتی دادوەری.
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
