د. بەشیر حەداد: پەرلەمانی عێراق بۆ قەرزی ناوخۆ و دەرەکی کۆدەبێتەوە

 د. بەشیر حەداد: پەرلەمانی عێراق بۆ قەرزی ناوخۆ و دەرەکی کۆدەبێتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، سبەی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی دەدات.

سبەی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی دەدات

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاندوە، کۆبونەوەکەی سبەی لە هۆڵی گەورەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، کۆبونەوەکەش بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت و پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی دەدات.

کۆبونەوەکە کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت

دوێنێش راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێڕاق داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.

داوایکردوە رێگە بە حکومەت بدرێت قەرزی دەرەکی بە بەهای 7 ملیار دۆلار و قەرزی ناوخۆیش بە بەهای 40 ترلیۆن دینار بکات بە مەبەستی دابینکردنی موچە


هەرچەندە تائێستا ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە تەواوی نازانن حکومەت لە شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵدا بە بەراورد بە داهاتەکانی چەند روبەروی کورتهێنان دەبێتەوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی خەندان وەزارەتی دارایی داوایکردوە، رێگە بە حکومەت بدرێت قەرزی دەرەکی بە بەهای 7 ملیار دۆلار و قەرزی ناوخۆیش بە بەهای 40 ترلیۆن دینار بکات بە مەبەستی دابینکردنی موچە.








خەندان
Top