وەزیری تەندروستی: چڕیى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو كۆمەڵگە زۆر زيادى كردووە

وەزیری تەندروستی: چڕیى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو كۆمەڵگە زۆر زيادى كردووە
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمیی ژمارە چاکبووانی ڤایرۆسەکە هۆشداریی دەدات.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند: "لە هەڵكشانى ئێستاى ڤايڕۆسى كۆڕۆناى نوێ COVID-19، چڕى ڤایرۆس لەناو كۆمەڵگا زۆر زيادى كردووە هەروەك هەڵگرانى ڤایرۆس و حالەتەكانى بە نيشانە و توند و ترسناك و گواستنەوە و ڕێژەى مردن زيادى كردووە دەرەنجام ڕۆژانە ژمارەى تووشبووان زۆر و ژمارەى چاكبووان كەمترە".

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە "باشترين رِێککار بۆ كەمکردنەوەى چڕى ئەم ڤایرۆسە تەنها بە دروستكردنى بۆشايى و لێك دووركەوتنەوەیە لەگەڵ بەستنى ماسك و بەردەوامى پشكنينە".

وەزیری تەندروستی ڕوونیشکردووەتەوە کە "شێوازى نوێی قەدەغەى هاتوچۆ ئەم بۆشاييە زياد دەكات لە نێوان تاكەكانى كۆمەڵگا تا ئەوەندەى زۆربێت هەروەها ترسناكى گواستنەوەى ڤایرۆس كەمدەبێتەوە".

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
23 حوزەیران 2020













باسنيوز





Top