1826 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

1826 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
ئەمڕۆ سێشەممە یەك هەزار و 826 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، لەگەڵ گیان لەدەستدانی 84 تووشبوو و چاكبوونەوەی 968 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا یەك هەزار و 826 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە عێراق تۆمار كردووە.

هەروەها 84 تووشبووی كۆرۆناش لە دوێنێوە لە عێراق گیانیان لەدەست داوە، 968 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناش چاك بوونەتەوە.

زۆرترین توشبووەكانی ئەمڕۆ لە بەغدان، كە ژمارەیان 586 تووشبووە، لە سلێمانییش 262 تووشبوو تۆمار كراون، لە بەسرە 138 تووشبوو و لە پارێزگای زی قارییش 225 تووشبووی نوێ تۆمار كراون.









باسنيوز




Top