لە كەلار پیاوێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە كەلار پیاوێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئەمڕۆ لەشاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان پیاوێكی تەمەن 69 ساڵ بە پەت خۆی خنكاند.

موقەدەم عەلی جەمال، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 23/6/2020، تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (محمد عزیز علی) لەدایكبووی 1951 دانیشتووی گەڕەكی سەركەوتنی شاری كەلار هێنرایە پزیشكی دادوەری كەلار كەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو".

گوتیشی: "بەگوتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە".

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو، کە لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو پۆلیس لەسەرچۆنێتی و هۆكاری خۆخنكاندنی ناوبراو دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە.














باسنیوز



Top