له هه‌ولێر 59 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، له هه‌ولێر 59 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه، تا ئێستاش 571 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "ئێستا 388 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر ماون، له‌وانه‌ش چوار تووشبوو له به‌شى چاودێریی چڕن، 20یشیان نیشانه‌كانیان به توندى هه‌یه"
باسنيوز
