لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە پارێزەران ئاگادار دەکاتەوە

لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە پارێزەران ئاگادار دەکاتەوە
پاش دوو هەفتە لە کەرەنتینکردنی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سبەی ماوەی کەرەنتینەکەی تەواو دەبێت و یەکشەممەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەکاتەوە و سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی لقی هەولێر داوا لە پارێزەران دەکات ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.

لەمبارەوە ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران ڕایگەیاند: "سەرجەم پارێزەرانی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ٢٨-٦-٢٠٢٠دەوامی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولیر دەست پێ دەکاتەوە.

گوتیشی: "بەیانی دوا ڕۆژی کەرەنتینەکەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی پێنجشەممە پشووە بۆیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەکاتەوە".

ڕاشی گەیاند: "پێویستە پارێزەران پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بن و دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن".












باسنیوز




Top