پۆلیسی سۆران: بەهۆی شەڕە تەقە لە گوندێکی سیدەکان پێنج کەس بوونە قوربانی
لەمبارەوە موقەدەم شیمال دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23/6/2020 ئاگادار كراینەوە كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە گوندی "كەژەك"ی سەر بە ناحیەی سیدەكان، شەڕەتەقە دروست بووە، بەداخەوە بەپێی زانیارییەكان گوایە لەم شەڕەدا كوژرا و بریندار هەیە و هێزە ئەمنییەكان بۆ كۆنتڕۆلكردنی باردۆخەكە گەیشتوونەتە شوێنەكە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران گوتیشی: "بە داخەوە لەم رووداوە تا ئێستا 3 كەس كوژراون و 2 كەسیش بریندار بوونە و بریندارەکان بۆ چارەسەركردن گەیاندراونەتە نەخۆشخانە، چەند كەسێكیش بەهۆی شەڕەكەوە دەستگیر كراون".
باسنیوز
