شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کازمی کۆ دەبێتەوە
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 23-6-2020، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەردانی بەغدا بکات.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق، کۆ ببێتەوە.
پێشتر فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو، گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا لەو شوێنەوە دەست پێدەکەنەوە، کە تێیدا وەستابوون.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، تاوتوێی پرسەکانی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، مووچەی فەرمانبەران، نەوت، کارەبا و گازی سروشتی دەکات.
باسنيوز
