ته‌ندروستیی هه‌ولێر: پێشبینی ده‌كه‌ین كۆرۆنا زیاتر بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكێكى زیاتریش تووش ببن
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "ئێستا 388 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر ماون، له‌وانه‌ش چوار تووشبوو له به‌شى چاودێریی چڕن، 20یشیان نیشانه‌كانیان به توندى هه‌یه، ئێستا زۆربه‌ى تووشبووه‌كان به نیشانه‌وه دێنه نه‌خۆشخانه و بارى ته‌ندروستییان له تووشبوانى پێشوو ناجێگیرتره".
گوتیشى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ڕوو له زیادبوونه، ئێمه بیرمان له پلانێكى دیكه كرده‌وه، كه ئه‌ویش ئاماده‌كردنى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانه بۆ ئه‌و تووشبوانه‌ى كۆرۆنا كه نیشانه‌یان كه‌مه یان نییه، ئه‌مڕۆ یان به‌یانى به‌شه‌ناوخۆیی 18ى شوبات له هه‌ولێر ئاماده ده‌بێت و ده‌توانێت ئه‌و نه‌خۆشانه له‌خۆ بگرێت، كه نیشانه‌یان نییه، پێشبینیش ده‌كه‌ین كۆرۆنا زیاتر بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكێكى زیاتریش تووش ببن".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌باره‌ى پلانى نوێی خۆیانه‌وه باسى له‌وه كرد: "ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رنجێكى ته‌واو له‌سه‌ر ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتییان بكه‌ین، ئه‌و بڕیارانه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا زۆر باش بوون و پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندى بڕیاره‌كان بن".
باسنيوز
