لە خورماتوو میلیشیاكان باخچەی گەڕەكێكی كوردنشینیان کردووەتە بارەگا
لە شاری خورماتوو، میلیشیا چەكدارەكان لەناو باخچەیەكی گەڕەكێكی كوردنشین بارەگایەكیان کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە حكوومەتی عێراقی كە كە بەرپرسەکانیان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دیاری دەكرێن، لە خورماتوو دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ خانووی هاووڵاتییەكیان لە گەڕەكی كۆماری بە دیاریكراوی لە نزیك دووكانەكانی شارەوانی داگیر كردبوو، ئێستا خانووەكەیان ڕادەستی خاوەنەكەی كردووەتەوە و ئینجا لە تەنیشت ئەو ماڵەوە باخچەیەكی لێیە و لەناو باخچەكە بارەگایەكیان كردووەتەوە.
ئەوەش زانیارەوە، كردنەوەی بارەگا لەناو ئاو باخچەیە نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروست كردووە، بەتایبەت ئەو هاووڵاتییە كوردە بەتەمانانە كە پێشتر لەناو ئەو باخچەیە كاتێكی خۆشیان بەسەر دەبرد و زیاتر سەرقاڵی دامە و سێ ڕسكان بوون، ئێستا ڕێگە بەوان نادرێت بچنە ناو باخچەی ئەو گەڕەكەوە.
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 خورماتوویان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتیی داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی شارەكە لە زۆربەی ڕووەكانەوە ناجێگیرە.
باسنيوز
