چەمچەماڵ.. کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چەمچەماڵ.. کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە گوندێکی سنووری شاری چەمچەماڵ کچێکی تەمەن 15ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شەریف مەلا رەحیم، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە 22/6/2020، لە گوندی تیلەكۆی سەر بە شارۆچكەی سەنگاوەوە تەرمی كچێكی تەمەن 15ساڵ هێندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەشاری چەمچەماڵ كە بە پەت خۆی خنكاندبوو".

گوتیشی: "گوتە لە كەسوكاری كچەكە وەرگیراوە و گوتویانە ئاگامان لێ نەبووە چۆن خۆی خنكاندووە، تا خەبەرمان بووەتەوە و بینومانە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە."

ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە بۆ توێكاری پزیشكی تەرمی ئەو كچە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و كەسوكاریشی سكاڵایان تۆمار نەكردووە.












باسنیوز



Top