وەزیری دارایی وردەكاری بڕیاری كەمكردنەوەی مووچە ئاشكرا دەكات
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه به میدیای حزبه‌كه‌ی راگەیاندووە: "ئه‌و بڕیاره بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌مومان له‌گه‌ڵی بووین.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "عێراق له ساڵی 2019ه‌وه به رێژه‌یی 50% بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و له ساڵی (2020)یشه‌وه به بڕیارێكی سیاسی نادادپه‌روه‌رانه و ناده‌ستوری (453) ملیار دیناری له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به پێی ده‌ستور موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت بچێته چوارچێوه‌ی ململانێ سیاسیه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌روه‌كو چۆن دۆخی ئابوری جیهانی توشی گرفتی گه‌وره‌كرد له هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مان شێوه توش هات و باری ئابوری و دارایی دابه‌زی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش كاریگه‌ری ته‌واوی كرده سه‌ر داهاتی ناوخۆ".
وه‌زیری دارایی و ئابوری ئه‌وه‌شی گوتووه: "له‌م دۆخه نه‌خوازراوانه‌دا توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی موچه ته‌واو لاوازبو، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدابوو له‌وانه‌ش، مووچه نه‌درێت یاخود 60 رۆژ جارێك مووچه بدرێت و ئه‌و كاته‌ش مووچه ده‌بوو به 50% بۆ هه‌ر مانگێك، بژارده‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌بوو هه‌ندێك وه‌زاره‌ت مووچه وه‌ربگرن و ئه‌وانی دیكه لێی بێبه‌ش بن و چاوه‌ڕوان بن، بژارده‌ی كۆتاییش به پێی رێژه‌ی كورتهێنانه‌كه مووچه كه‌مبكرێته‌وه‌و واته به رێژه‌ی 34%، یاخود هه‌وڵبدرێت له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه كورتهێنانه‌كه كه به رێژه‌ی 34%ه داپۆشرێت، به‌ڵام به داخه‌وه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی قه‌رزكرا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه، به‌شی داپۆشینی هه‌مو كورتهێنانه‌كه‌ی نه‌كرد و كورتهێنانی بودجه‌ی بۆ 21% دابه‌زاند"
ده‌شڵێت: "بۆیه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ناچاری له‌و پێنج بژارده خراپه ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژارد كه كه‌مترین زیانی بۆ موچه‌خۆر هه‌یه و په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ش به پێی چه‌ند مه‌رجێك بوه له‌وانه، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی لێ به‌ده‌ركراوه و ئه‌و كه‌سانه‌ش ناگرێته‌وه كه موچه‌كه‌یان له خوار (300) هه‌زار دیناره‌وه‌یه، جگه له‌وه هه‌مو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی دیكه‌ی گرتوه‌ته‌وه به‌بێ جیاوازی و به هه‌مان رێژه".
وه‌زیری دارایی و ئابووری ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه بڕیاره‌كه بۆ پله تایبه‌ت و باڵاكان جیاوازه و ئه‌وان ته‌نیا (50%)ی موچه‌كانیان خه‌رجده‌كرێت و هه‌مو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان راسپێردراون به میكانیزمێك موچه دابه‌ش بكه‌ن ئه‌وانه‌ی موچه‌یان كه‌مه كه‌میان به‌ركه‌وێت واته ئه‌م كورتهێنانه موچه نزمه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر ده‌گرێته‌وه، مه‌رج نییه (20%)بێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاتییه، "چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده ته‌مویل له‌به‌رده‌ستدابوه‌و بۆ ئه‌م مانگه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ش به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری هه‌موومان بووه، هه‌ركه‌سێك له‌و موزایه‌ده‌چیانه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه لایه‌نێكی سیاسی گه‌وره‌ن و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌یه له ئه‌ستۆیاندایه، باشتروایه له جیاتی موزایه‌ده و یاریكردن به دۆخی خراپی ئابووری و دارایی و ده‌روونی هاووڵاتییان، به‌شدارییان بكردایه له پڕكردنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه و له جیاتی قسه‌ی زل به‌شداریی دابینكردنی مووچه‌یان بكردایه، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌ستبه‌رداری زیاده‌ڕه‌وی مه‌رزه‌كان و موڵك و ماڵی گشتی بن".
باسنيوز
