له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای یٔەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر یٔاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی شارەوانی شەڕێك ڕووی داوە و كەسێك بە ناوی (ر، د، ف) بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كەسێكی دیكه، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، چەقۆوەشێنەكە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس دەمودەست قۆڵبەستیان كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە و تۆمەتباره‌كه‌ش بەپێی ماددەكانی 229 و 413 لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دراوەتە دادگا".
باسنيوز
