بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای ورمێی هەژاند

بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای ورمێی هەژاند
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بو گوژمی 4 بە پلەی ڕیختەر شاری سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێی هەژاندووە.

ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر 5:36 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.6.22 بە کاتی ئێران و لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتری ژێرزەوی لە سنووری سەڵماس ڕووی داوە.

بەپێی زانیاریی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای ورمێ ئەو بوومەلەرزە خەساری مادی و گیانیی بەدواوە نەبووە.












باسنيوز



Top