رۆژئاوای کوردستان.. 10 منداڵی چەکدارانی داعش دەگەڕێندرێنەوە فەرەنسا
ئەمڕۆ دووشەممە 22-6-2020، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو 10 منداڵە رادەستی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی کراونەتەوە.
پێشتر حکوومەتی فەرەنسا رایگەیاندبوو، کە نزیکەی 150 منداڵی چەکدارانی داعش وەردەگرێتەوە، بەڵام چەکدارەکان خۆیان و دایکی منداڵەکان، وەرناگرێتەوە.
ئەو منداڵانە لەلایەن دایک و باوکە توندڕەوەکانیان، کە خەڵکی فەرەنسا بوون، گەیەندراونەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش یان لەوێ لەدایک بوون و دوای شکستهێنانی داعش، کەوتنە ژێر دەستی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
