هەولێر.. کەسێک بە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

هەولێر.. کەسێک بە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە نێو شاری هەولێر تۆمەتبارێک بە شەش کیلۆ و 550 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراوە.


ملازم عیسا ڕەشە بەحری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوێنێ رێکەوتی 20/6/2020، لە شاری هەولێر تواندرا تۆمەتبار (ئـ، ع، ئـ) دەستگیر بکرێت کە بڕی شەش کیلۆ و 550 گرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە".


ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ماددەکان پێکهاتوون لە سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) و بڕی یەک کیلۆ و 800 گرام لە جۆری (تلیاک) و بڕی یەک کیلۆ و 750 گرام لە جۆری (شیشە).

ڕاشیگەیاند: "ئێستە تۆمەتبار بە پێی یاسای 14 ی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە".











باسنیوز


Top