دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان له‌ گه‌رمیان ڕاگیرا

دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان له‌ گه‌رمیان ڕاگیرا
كۆبوونەوەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەڕێوە چوو، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا دەوامی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گه‌رمیان بۆماوەی هەفتەیەك ڕابگیرێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هەڤال ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/6/2020ى ژووری ئۆپه‌راسێنی ئیدارەی گەرمیان كە بە سه‌رپه‌رشتیی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوە چوو، بڕیار درا له‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ تا 28ى ئه‌م مانگه‌، ده‌وام لە دامودەزگا حكوومییەكانی ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی بێت".

گوتیشی: "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزییە لە پەتای كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا چڕتر دەكرێنه‌وه‌".













باسنیوز



Top